لە ھێرشەكەی داعش بۆ سەر ھێزەكانی عێراق سەربازێكی كورد شەھید بوو
زۆرترین ھێزی سەربازی عێراقی لە خانەقین جیگیركراوان
K24 - گهرمیان:
شەوی رابردوو ھێرشێك كرایە سەر ھێزەكانی عێراق لە سنووری قەزای خانەقین و سەربازێكی كورد شەھید و 4 سەربازیش بریندار بوون.
پەیامنێری "كوردستان24" ھەرێم جاف لە كەلار رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارانەی لە فەرماندە سەربازییەكانی لیوای سێی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وھێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لە شارەدیێ كوڵەجۆ دهستیكهوتووه، شهوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزێكی تایبەتی عێراقی (ھێزی مغاویر) لە گوندی "شێرك" و لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بووه و4 سەربازی دیكەش بریندار بوون.
گووتیشی: ئەو سەربازەی شەھیدكراوە ناوی "جەزا فهتاح جاف"ه وكوردە و خەڵكی قهزای كەلارە.
ئەمە چەندینجارە، چەكدارانی داعش، لەو ناوچەیە ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانی عێراق لە گوندی شێرك، كە گوندێكی كورد نشینە. پێش چەند رۆژێكیش، بە تایبەتی بەر لە رۆژانی جەژن، چەكدارانی داعش لە چوار قۆڵەوە ھێرشكی توندیان كردە سەر ھەمان ھێزی عێراقی و لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا بوو و 5 سەربازیش بریندار ببوون.
ھەرچەندە لەم ماوەیەدا زۆرترین ھێزی سەربازی عێراقی، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی خۆجێیی و حەشدی شەعبی لە خانەقین جیگیركراون، بەڵام جمووجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكانی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە دژ بەھێزەكانی عێراق، پێشمەرگە، ئاسایش و خەڵكی ناوچەكە ھەر بەردەوامە.
م.ئ