ئێران: تۆمەتەکانی فەرەنسا ڕەت دەکەینەوە

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران، هیچ شانازییەک بۆ فەرەنسا و پێگەی وڵاتەکە لە ئەورووپا زیاد ناکات.

هەینی 2ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە ئێران نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دوورن لە ڕاستی و بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەکەینەوە.

لەبارەی هەڕەشەکانی فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە ئێران پابەندیی ڕێککەوتنە ئەتۆمیییەکان نەبێت، یەکێتی ئەورووپا سزا بەسەر وڵاتەکە دەسەپێنێتەوە، بەقائی گوتی: فەرەنسا گومانەکان لەم بارەیەوە زیاتر دەکات، کە ڕۆڵێکی تێکدەر دەگێڕێت و ئەمەش هیچ شانازییەک بۆ وڵاتەکە و پێگەکەی لە ئەورووپا زیاد ناکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment