لە عێراق.. 75 كهسی دیكه به كۆرۆنا گیانیان لهدهستدا و زیاتر له سێ ههزار كهس تووشی كۆرۆنا بوون
نوێترین ئاماری رهوشی كۆرۆنا له عێراق راگهیهندرا

K24 - ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵاتدا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی بڵاوكراوەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 17 ھەزار و 517 پشكینین ئەنجامدراون. دەركەوتووە: 3 ھەزار و 461 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە. ھەروەھا 75 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە. ھاوكات 2 ھەزار و 172 حـاڵەتی چاكبوونەوە لەو نەخۆشیە تۆماركراوە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە 144 ھەزار و 64 كەس. لەم ژمارەیەش 103 ھەزار وو 197 كەس چاكبوونەتەوە و 5 ھەزار و 236 كەسیش بە ھۆی ئەم پەتا گیانیان لە دەستداوە.
ھەر بەپێی راگەیاندراوەكە، ژمارە ئەو كەسانەی لە نەخۆشانەكاندا ماون 35 ھەزار و 631 كەسن، لەم ژمارەیەش 566 كەس بەھۆی خراپی رەوشی تەندرووستیان له ژێر چاودێری چڕدان.