سعوودیە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار مووشەک لە ئەمەریکا دەکڕێت

وێنە، مووشەکی یاسمان بە ئاسمان
وێنە، مووشەکی یاسمان بە ئاسمان

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی (ئاسمان بە ئاسمان) مەودای مامناوەند بە سعوودیە، بە بەبەهای 3.5 ملیار دۆلار.

شەممە، 3ـی ئایاری 2025، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی پاکێجێکی چەک بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بە سعوودیە.

سعوودیە داوای 1000 مووشەکی پێشکەوتووی مەودای مامناوەندی ئاسمانی جۆری (ئەی ئای ئێم 120سی -8) و 50 یەکەی ڕێنمایی ئەم مووشەکانە و کەرەستەی دیکەی کردووە، لەوانە پارچەی یەدەگ و کۆنتێنەری مووشەک و خزمەتگوزاری پاڵپشتی لۆجستی.

ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگریی پێنتاگۆن ڕۆژی هەینی کۆنگرێسی لە تەواوبوونی ڕێککەوتنەکە ئاگادارکردەوە.

ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگری سەر بە پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەم فرۆشتنە پێشنیازکراوە، پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەکات لە ڕێگەی باشترکردنی ئاسایشی وڵاتێکی هاوبەش کە بەشدارە لە سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە کەنداو."

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە بەڵێندەری سەرەکی گرێبەستەکە کۆمپانیای RTX Corp یە.

لە کۆتایی مانگی ئاداردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە لە مانگی نیسان یان ،امگی ئایار سەردانی سعوودیە بکات.