DWـی ئەڵمانی هۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئاشکرا دەکات

تۆڕی هەواڵی (DW)ـی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە، بۆردومانەکانی ئیسرائیل و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە کاروباری ناوخۆی سووریا بە مەبەستی پاساوهێنانەوەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی سێ پارێزگای باشووری سووریا.

شەممە، 3ـی ئایاری 2025، تۆڕی DW لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی گرووپی قەیرانەکانی ئەمەریکا گواستوویەتەوە، کە ئیسرائیل بە بیانووی پاراستنی (پێکهاتەی درووزەکان) دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریا دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا درووزەکان بە خیانەتکار بەرانبەر سووریا ناوزەد دەکات، سەرەڕای ئەوەی درووزەکان دەستوەردانەکەی ئیسرائیل ڕتدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کردەوەکانی ئیسرائیل، لە دوایین جاردا دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق بۆردومانکرد و نیازی خۆی بۆ داماڵینی چەک لە سێ پارێزگای باشووری سووریا و ڕێگریکردن لە بوونی هەر هێزێکی ئەمنی چەکدار ڕاگەیاند. 

دانی سیترۆسڤیک، لێکۆڵەر لە کۆڕبەندی سیاسەتی ئیسرائیل لە نیویۆرک، هەنگاوەکانی ئیسرائیلی بە "زیادەڕۆیی" وەسف کرد و هۆشداریدا لەوەی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی دوژمنێک لە سووریا کە پێشتر ئەو جۆرە دوژمنەی نەبووە.

تۆڕی DW، ڕوونیشیکردەوە "زۆربەی سەرکردەکانی درووزەکان بەشێوەیەکی فەرمی و ئاشکرا پاراستنی ئیسرائیلیان ڕەتکردووەتەوە و کاریان کردووە بۆ هەماهەنگی هەوڵە ئەمنییەکان لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، لەوانە ڕێگەدان بە هێزەکانی ئیسرائیل بۆ چوونە ناو ناوچەکانیان و ناچارکردنی بەشێک لە دانیشتووانی وڵات بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان".

جەختیشی کردەوە، داواکارییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ داماڵینی چەک لە سێ پارێزگای باشووری سووریا و ڕێگریکردن لە بوونی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەو ناوجانەدا، مەبەستی فراوانگەرایی ئیسرائیل لە باشووری سووریا پشتڕاست دەکاتەوە.