عه‌ممار ته‌میمی: دیاردەی کڕینی دەنگی دەنگدەران لە عێراق دەستی پێ کردووە
چه‌ند مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام له ئێستاوه وه‌رزی كڕینی ده‌نگ به ملیاره‌ها دینار له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌رچه‌نده عێراقییه‌كان به هیوا و ئاواته‌وه ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان کە جگه له گۆڕانكاریی سیاسی، هاوكات خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێ بگات، به‌ڵام هێشتا هیچ نه‌بووه، ده‌ستكراوه به كڕین و فرۆشتن به ده‌نگ و كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
عه‌ممار ته‌میمی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه له دیاله ئاشكرای كردووه "بەشێک لە کاندیدەکانی پارێزگاکە 10 بۆ 15 ملیار دیناریان بۆ مسۆگه‌ركردنی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تەرخان کردووە، ئەمەش ژمارەیەکی بێ وێنەی گه‌نده‌ڵییه له گشت خولەکانی پێشووی هەڵبژاردندا ڕووینه‌داوه. به‌تایبه‌تی هەندێک لە هێزە سیاسییەکان، دەیان ملیار دۆلار له بانگەشەی هەڵبژاردن و کڕینی دەنگ له‌ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن."
چاودێرانیش بۆچوونیان وایه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆرترین ده‌رفه‌تی بۆ هێزه خاوه‌ن پاره و چه‌ك ده‌ڕه‌خسێنێت. لەناو ئەم هۆشدارییانەدا، ڕووی گله‌یی له کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانه، كه نه‌یانتوانیوه چاودێری خەرجییەکانی هەڵبژاردن و سەرچاوەی دارایی و بانگەشەکان بكه‌ن.
ئه‌م هۆشدارییانه تەنیا لە پارێزگای دیالە نییە، چونكه لە وڵاتێک‌دا کورسییەکی پەرلەمانی بە 15 ملیار دینار بکڕدرێت، پێش ئەوەی سندوقەکانی دەنگدان بکرێنەوە، گومانی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شەرعییەتی هەڵبژاردن، پرسیارە زەقەکە ئه‌وه‌یه ئاخۆ هەڵبژاردنی 2025 سەرەتای چاکسازی دەبێت؟ یان هاوشێوه‌ی ڕابردوو تەنیا وەرزێکی نوێی كڕین و فرۆشتن ده‌بێت به ده‌نگ و كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.