بەریتانیا.. پیاوێک بەهۆی کەڵەشێرەکەیەوە سزای دارایی درا

پیاوێكی به‌ریتانی به‌هۆی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ سزای دارایی ده‌درێت؛ هه‌ر چه‌نده‌ له‌ دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی سزاكه‌ی دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

شه‌ممه‌، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، پیاوێكی به‌ریتانی به‌ ناوی هارۆڵد براون كه‌ڵه‌شێرێكی جۆری برۆتسی هه‌یه‌ و به‌هۆی ده‌نگه‌كه‌یه‌وه‌ دراوسێكانی هه‌راسان كردووه‌.

مێدیاكان ده‌ڵێن، كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی هارۆڵد ده‌نگه‌كه‌ی ناخۆش و مه‌ترسیداره و به‌یانیان زوو هه‌راسانیان ده‌كات و ده‌یانترسێنێت‌ بۆیه‌ سكاڵایان له‌ دژی خاوه‌نه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی (The Independent) له‌م باره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2022 دروست بوو، كاتێك شاره‌وانی نیو فۆریست له‌ لایه‌ن هه‌شت دراوسێی هارۆڵد به‌ ده‌ست گه‌یشت و داوایان كردبوو لێپێچینه‌وه‌ بكات، دواتر شاره‌وانییه‌كه‌ی فه‌رمانی به‌ هارۆڵد كرد سنوورێك بۆ ئه‌م ژاوه‌ژاوه‌ دابنێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ گوتووشیه‌تی، سكاڵاكان له‌ ساڵی 2023 بۆ 12 به‌رز بووه‌وه‌، بۆیه‌ شاره‌وانییه‌كه‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2024ـدا بڕیاری سزادانی هارۆڵدی دا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ بڕیاره‌كانی شاره‌وانییه‌كه‌. 

ڕۆژنامه‌ی (The Independent) باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هارۆڵد هه‌وڵی زۆری دا له‌ ڕێگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ سزا نه‌درێت، به‌ڵام سزاداراییه‌كه‌ی وه‌كوو خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

مێدیای به‌ریتانی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، هارۆڵد به‌ بڕی 200 جونه‌ی ئیسته‌رلینی و هه‌شتا جونه‌ی دیكه‌ی ڕسوومات و هاوكات تێچووی یاسایی به‌ بڕی 3,651.95  سزا دراوه‌.