پەیامی سەرەخۆشیی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی سری سورەیا ئۆندەر، دۆست و هەڤاڵانی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

شەممە 3ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، سیاسەتڤانی ناسراو، پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەیا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، سری سورەیا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا.

هاوکات دەڵێت: خوای مەزن گیانی، سەری سورەیا ئۆندەر، بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.

شه‌ممه‌، 3ـی ئایاری 2025، سری سوره‌یا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، دوای 18 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، لە ساڵی 1962 لە پارێزگەی سەمسووری باکووری کوردستان لەدایک بووە؛ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندووە و تاوەکوو قۆناغی دوو بەردەوام بووە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment