ئەردۆغان: سری سورەیا ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر هەبوو
سەرۆکی تورکیا بۆ کۆچی دوای سری سورەیا ئوندەر پەیامیکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر هەبوو.
شەممە 3ـی ئایاری 2025, ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەهۆی کۆچیدوای سری سورەیا ئوندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات.
هەروەها سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە، سری سورەییا ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیۆر هەبوو.
ئەمڕۆ شهممه، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه، سری سورهیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، له تهمهنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هاوكات نهخۆشخانهی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، كه لێی خهوێندرابوو، ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردووهتهوه و تێیدا هاتووە، ئۆندەر، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:10 بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەی گیانی سپارد.
ئۆندەر لە 15 نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا. بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.