وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا: هه‌رگیز ڕێگه به ئێران نادەین ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی ڕێگه به ئێران نادات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت ئێران به ڕێككه‌وتن ڕازی بێت.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، تۆماس پیگۆت، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مێدیاكانی ڕایگه‌یاند، پێویسته ئێران به ڕێككه‌وتن ڕازی بێت، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی بژارده‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌بێته‌وه.
تۆماس پیگۆت جه‌ختیشی كرده‌وه، واشنتن هه‌رگیز ڕێگه به ئێران نادات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
هه‌ینی، 2ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، جەختی لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی درێژەدان بە دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و ئاماژەی به‌وه كرد، بەدەر لە درێژەدان بە ڕەوتی دیبلۆماتی و ئامادەیی بۆ دانوستان، بە هیچ شێوەیەک فشار و زمانی هەڕەشە قەبووڵ ناکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، پێداگری ئەمەریکا لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی گەمارۆ و سەپاندنی سزاکان، کارێکی نائاساییە، چونکە سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ چارە کردنی کێشە و قەیرانەکان جەختی لە بژاردەی دیبلۆماتی کردبووەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، سەرۆک کۆماری ئێران بە نیازپاکی و بە پشتیوانی خۆڕاگری گەلی ئێران هەنگاوی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناوە.