ڕۆژنامه‌یه‌ك: تره‌مپ له په‌یوه‌ندیی واڵتز و ناتانیاهۆ تووڕه بووه

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕاوێژكاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئاسایشیی نیشتمانی تووڕه بووه كاتێك نهێنییه‌كانی سه‌باره‌ت به لێدان له ئێرانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تاوتوێ كردووه.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستوویه‌تییه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆر له مایك واڵتز، ڕاوێژكاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئاسایشیی نیشتمانیی تووڕه بووه كاتێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی، له باره‌ی ئه‌گه‌ری بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران گفتوگۆی چڕیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، واڵتز له میانی ئه‌ركه‌كه‌یدا هه‌وڵی داوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران.
له لای خۆیه‌وه، نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ناتانیاهۆ و واڵتز هیچ گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی ئێرانه‌وه نه‌كردووه، به‌ڵكوو ته‌نیا له مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا گفتوگۆیه‌كی ئاسایی له نێوانیاندا هه‌بووه.
پێنجشەممە 1ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی وۆڵ سترت جۆرناڵ، بڵاوی کردەوە، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەستی لەکار کێشایەوە، دوای ئەوەی تێوەگلاوە لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییە سەربازییەکان.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، جێگری واڵتزیش دەستی لەکار کێشایەوە، هەروەها دۆناڵد ترەمپ، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هۆکارەکە بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا بکات.
پێنجشەممە 1ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، نووسیویەتی: مارکۆ ڕوبیۆ لە ئیدارەکەی ئەرکی نوێی پێ دەسپێردرێت و بە شێوەیەکی کاتی دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، هەروەها مایک واڵتزیش دەبێتە باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.