پاکستان بەندەرەکانی بەڕووی کەشتییەکانی هیندستاندا دادەخات

پاکستان ڕێگری لە هاتنی کەشتییەکانی هیندستان بۆ بەندەرەکانی کرد، ئەوەش تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی هیندستان زنجیرەیەک ڕێوشوێنی سزای دژی ئیسلام ئاباد ڕاگەیاند.
هیندستان لە دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی، قەدەغەکردنی هەمەلایەنەی هاوردەکردن لە پاکستانەوە یان ترانزێت لە ڕێگەی پاکستانەوە سەپاند. ئەم قەدەغەکردنە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت، ڕێگری دەکات لە جێگیربوونی کەشتییە پاکستانییەکان لە بەندەرەکانی هیندستان.
هەروەها لە ڕێنماییەکەدا کەشتییە پاکستانییەکان لە بەندەرەکانی هیندستان جێگیربوونیان قەدەغە کراوە.
نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند "هیندستان پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و یەکلاکەرەوە دژی تیرۆریستان و لایەنگرانیان".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی داون، بڵاوی کردەوە لە بەرامبەردا وەزارەتی کاروباری دەریایی و بەندەر و باڵی کەشتیوانی پاکستان، درەنگانی شەوی شەممە فەرمانێکی دەرکرد، بە قەدەغەی کەشتییەکانی هیندستان بۆ بەندەرەکانی کرد.
لە 22ـی نیساندا زیاتر لە 20 کەس کە زۆربەیان گەشتیار بوون لە کشمیر کوژران، حکوومەتەکەی نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی پاکستانی بە تێوەگلانی لە هێرشەکەدا تۆمەتبار کرد و سوێندیشی خوارد بەرپرسیارەکان سزا بدات.
پاکستان ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەک بەو هێرشەوە هەبێت و هۆشداریشی دا لە تۆڵەسەندنەوە ئەگەر هیندستان هەنگاوی سەربازی بگرێتەبەر.