کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و لە ناوچەکانی باکوور نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.

یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و لە ناوچەکانی باکوور نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، سبەینێ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، ئەگەری هاتنی شەپۆلی تۆز و خۆڵیش هەیە.

هەروەها وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بارانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێم لە 9ـی بەیانی دوێنێ تا 9ـی بەیانی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

سلێمانى 12 ملم

هەڵەبجە 3.4  ملم

چەمچەماڵ 2.4 ملم

تەوێڵە 5.2 ملم

قڕگە 10.7 ملم

بیارە 6.0 مل

یاخسەمەر 12.2 ملم

سیروان 3.5 ملم

سیتەك 6.9 ملم

خورماڵ 2.5 ملم 

قەرەداغ 4.2 ملم 

سیدصادق 4.0 ملم

کەرکووک 0.6 ملم

ڕانیە 3.8 ملم

دووز 2.0 ملم 

چوار قوڕنە 1.5 ملم

کفرى 0.9 ملم

سەرکەپکان 1.5 ملم

خانەقین 0.4 ملم

سەنگاو 6.1 ملم

ئاخ جەلەر 9.0 ملم

تەکیەى جەبارى 4.5 ملم

چوارتا 29.0 ملم

بازیان 3.0 ملم

بەرزنجە 5.9 ملم

دوکان 7.6 ملم

ماوەت 13.0 ملم

دەربەندیخان 1.6 ملم

حاجى ئۆمەران 3.0 ملم

قەڵادزێ 10 ملم

 
Fly Erbil Advertisment