گوندێکی چەمچەماڵ بەهۆی ڕەشەباوە بێ کارەبا دەبن

ئەو ڕەشەبایەیی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بێ زیان نەبوو و زیانی بە چەندین دار و درەخت گەیاندووە و گوندێکی چەمچەماڵیش بەهۆیەوە بێ کارەبا دەبن.
ئەردەلان محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە سنوورەکە کرد و زیانی بەچەند شوێنێک گەیاند.
ئەردەلان محەممەد، گوتیشی: لە گوندی گورگەیی لە چەمچەماڵ ڕەشەبا محاویلەیەکی کارەبا و چوار ستوونی شکاند و بەهۆیەوە گوندەکە بێ کارەبا دەبن، چاککردنەوەی کاتی پێویستە، چونکە محاویلەکە لەبنەوە دەرهاتووە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ، باسی لەوەش کرد،تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای چەمچەماڵ سەرقاڵی چاککردنەوەی محاویلە و ستوونەکانن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بایەکی بەهێز زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شوێن داری گەورە شکان و زیانی بەچەند دار و درەختی هاووڵاتییان گەیاند.