ترەمپ دووبارە یەکێک لە ترسناکترین زیندانەکانی ئەمەریکا دەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ "بە مەبەستی لەخۆگرتنی تاوانبارە توندوتیژ و ترسناکەکان" دووبارە یەکێک لە ترسناکترین زیندانەکانی مێژووی ئەمەریکا دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی 'زە تروس' ڕایگەیاند، فەرمانی بە وەزارەتی داد کردووە لەگەڵ کاروباری زیندانەکان هەماهەنگی بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکەی زیندانی "ئەلکاتراز" لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا بکرێتەوە، بەمەبەستی لەخۆگرتنی تاوانبارە توندوتیژ و ترسناکەکان.

سەرۆکی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە "پێویستە لەسەرمان کەسانی بێتاوان لە تاوانبارە ترسناکەکان بپارێزین."

ئەلکاتراز یەکێکە لە زیندانە مەترسیدارەکانی مێژووی ئەمەریکا و لە بەندەری سان فرانسیسکۆی کالیفۆڕنیایە، لەساڵی 1963 بە یەکجاری داخرا و چەندان فیلمی لەبارەوە بەرهەم هێنراوە.