ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی پاپا فرانسیس بۆ هاوکاری منداڵانی غەززە بەکاردێت

دوای مردنی پاپا فرانسیس وەسیەتنامەی کۆتایی ئاشکرا دەبێت و داواکارییەکی قووڵی مرۆیی بۆ منداڵانی غەززە لەخۆگرتووە.
پاپا فرانسیس بەر لە مردنی لە وەسیەتنامەکەی داوایکردووە ئوتۆمبێلە تایبەتەکەی کە لە ساڵی 2014 لە سەردانەکەیدا بۆ قودس بەکاریهێنابوو، بکرێتە کلینیکێکی پزیشکی گەڕۆک تایبەت بە چارەسەرکردنی منداڵانی کەرتی غەززە.
ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە لە کاتێکدایە کەرتی غەززە بەهۆی لەناوچوونی بەرفراوانی ژێرخانەکەی ، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستیدا، بەدەست قەیرانی مرۆیدا دەناڵێنێت.
ئۆتۆمبێلی پاپا وەک یەکەیەکی پزیشکی گەڕۆک دابینکراوە و نوێترین ئامێری پزیشکی تێدایە کە بریتین لە ئامرازەکانی دەستنیشانکردن و پشکنینی خێرا، هەروەها ڤاکسین و پێداویستییە پزیشکییە پێویستەکان، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵان لە غەززە.
ئەم ئۆتۆمبێلە وەک کلینیکی پزیشکی بەکاردێت بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی بەپەلە بۆ ئەو منداڵانەی کە بەدەست بێ خۆراکی و برینداربوونی پەیوەست بە ململانێیەوە دەناڵێنن.
پێش مردنی پاپا فرانسیس یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كرد بوێری خۆیان نیشان بده‌ن ئاگربه‌ست بكه‌ن.
پاپا فرانسیس هه‌روه‌ها گوتی، دۆخی مرۆیی له عه‌ززه به ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌ك په‌له بكه‌ن له ڕێككه‌وتن.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، پاپا فرانسیس، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.