ئێران زیانه داراییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری ڕه‌جایی ئاشكرا كرد

به‌رپرسێكی ئێران ئاماژه به زیانه داراییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری شه‌هید ڕه‌جایی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ده‌كرا ڕێگه له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه بگیرێت.
دووشه‌ممه، 5ـی ئایاری 2025، محه‌ممه‌د موحسین سه‌در، جێگری وه‌زیری گه‌یاندن و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سیسته‌مه نوێیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیا له به‌نده‌ره‌كان هه‌بووایه، ده‌كرا ڕێگه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری شه‌هید ڕه‌جایی بگیرێت. گوتیشی، به‌بێ زانیارییه‌كی ورد له باره‌ی ناواخنیان، چۆن ڕێگه به كۆگه‌كردنی 130 هه‌زار كۆنتێنه‌ر ده‌درێت!
محه‌ممه‌د موحسین سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه، نه‌بوونی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری و داتاكان له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه بووه.
جێگری وه‌زیری گه‌یاندن و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی ئێران ڕوونیشی كرده‌وه، زیانه داراییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه، به سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و 57 كه‌سیش له ئه‌نجامدا گیانیان سپاردووه.
ڕۆژی شەممە، 26ـی نیسانی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بڵاویان کردبووەوه، تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی دەورووبەریشی لەگەڵ هەژاندووە، لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.