شارەزایەکی کەشناسی: خۆڵبارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت

خۆڵبارین بەردەوامی هەیە و شارەزایەکی کەشناسیش هۆشداری دەدات.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆدووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: خۆڵبارین تاوەکوو درەنگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت و کاریگەرییەکەی لە باشووری خۆرئاوای عێراقەوە هاتووە.
محەممەد کەماڵ گوتیشی: بەهۆی نەبوونی ڕووپۆشی سەوازیی لەو ناوچانە و کەمی باران بارینی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت تاوەکوو مانگی ئاب ناوە ناوە شەپۆڵی خۆڵبارین ناوچەکە بگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
چەند ڕۆژێکە تۆز و بایەکی بەهێز بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنیک بووە هۆی پچڕانی کارەبای نیشتیمانی و داڕمانی بەشێک لە باڵەخانەی قوتابخانەیەک.