هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی داوای یه‌ك لیستی له پارته كلدانی، سریانی، ئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌كات

سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارت و ڕێكخستنه كلدانی، سریانی، ئاشوورییه‌كان و نوێنه‌رانی ئه‌رمه‌ن ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕیزه‌كانیان له‌نێو یه‌ك لیستدا یه‌ك بخه‌ن.
دووشه‌ممه، 5ـی ئایاری 2025، ئانۆ جه‌وهه‌ر، سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارت و ڕێكخستنه كلدانی، سریانی، ئاشوورییه‌كان و نوێنه‌رانی ئه‌رمه‌ن كرد و تێیدا به پێویستی زانی بۆ قۆناغی داهاتوو و به مه‌به‌ستی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و هه‌مووان له‌نێو یه‌ك لیستدا كۆ ببنه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له سایه‌ی ئه‌و ئالنگارییه چاره‌نووسسازانه‌ی له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌یان ده‌بێته‌وه، هاوكات له سایه‌ی پاشه‌كشه‌ی قه‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیی پێكهاته‌كانیان له‌نێو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق له ئه‌نجامی دزینی نوێنه‌رایه‌تییان له لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه، وا ده‌خوازێت خۆیان یه‌ك بخه‌ن و به ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی قۆناغی داهاتوودا بوێر بن.
سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی گوتووشیه‌تی، دابه‌شبوون و په‌رشوبڵاوی و لێكدووركهوتنهوهیان، ڕێگه‌ی بۆ هێزه ده‌ره‌كییه‌كان خۆش كردووه یاری به چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی شكستخواردوویان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن كه هیچ كات له‌گه‌ڵ خواسته‌كانیان نایه‌ته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ده‌شڵێت، ئه‌وان وه‌كوو هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی داوا له سه‌رجه‌م پارت و ڕێكخستنه سیاسییه‌كانی كلدانی، ئاشووری، سریانی و ئه‌رمه‌نی ده‌كه‌ن به‌شداریی له گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسانه و جیددی بكه‌ن له پێناو پێكهێنانی لیستێكی یه‌كگرتوو بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.