ستیڤ ویتکۆف، هۆی دواخستنی گەڕی چوارەمی دانوستانی لەگەڵ تاران ئاشکرا کرد

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەمەریکا هەوڵ دەدات وادەیەک بۆ قۆناغی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دیاری بکات، پێشبینی پێشکەوتن دەکات لە قۆناغی داهاتوودا.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری ویتکۆفەوە بڵاوی کردووەتەوە "تەنیا سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆی دواخستنی دانوستانەکانە."

ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەو پێش دەچێت، گوتیشی، پێشکەوتنی باش بەدی هاتووە.

ویتکۆف دەشڵێت، هیوادارین بە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو بنێن، ترەمپ چارەی دیپلۆماسی دەوێت، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی شتەکان بەرەو پێشەوە ببەین.

 یاریدەدەری سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دواخستنی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتنی بە "بابەتێکی سروشتی" زانی.

بڕیار بوو شەممەی ڕابردوو دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن بەرێوە بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment