ڕێكخراوێك: عێراق پشتگیری له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی قۆستنه‌وه‌ی ئایینه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی بكات

ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و داوای لێ ده‌كات پشتیوانی‌یان بكات له مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی قۆستنه‌وه‌ی ئایینه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی.
سێشه‌ممه، 6ـی ئایاری 2025، ڕێكخراوی بیپیۆر ئه‌نته‌رناشناڵ "BPUR International" كه باره‌گه‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و تێیدا داوای لێ كردووه پشتیگیرییان بكات له‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌ی كه مه‌به‌ست لێی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ قه‌ده‌غه‌ی قۆستنه‌وه‌ی ئایینه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی.
ڕێكخراوی بیپیۆر ئه‌نته‌رناشناڵ پێش پێنج ساڵ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ڕاگه‌یاندووه و ئێستا بووه‌ته ئه‌جێندایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ چاره‌كردنی هۆكاره‌كانی ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنه ئایینییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسان و فراوان.
ئه‌م ڕێكخراوه له لایه‌ن نووسه‌رێكی عێراقی به ناوی سه‌لام سه‌رحان دامه‌زراوه و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پێشوازیی لێ ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌رپرس و میانڕه‌ویی جیهانی ده‌گونجێت.
ڕێكخراوی بیپیۆر ئه‌نته‌رناشناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق له هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز نزیك ده‌بێته‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی قۆستنه‌وه‌ی ئایینه‌كانیش بۆ مه‌رامی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌دایه.