ئه‌مه‌ریكا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریی غه‌ززه ده‌كات
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر هاوكاریكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه.
سێشه‌ممه، 6ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی گوت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و گه‌یاندنی به كه‌رتی غه‌ززه ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پشتبه‌ستن به تواناكانی، په‌نا ده‌باته به‌ر هاوكاریكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه.
دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە نووسینگەی ئۆڤاڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەوڵ دەدەن هاوکاریی هاووڵاتییانی غەززە بکەن و هەندێک خواردنییان بۆ دابین بکەن.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەشی به‌وه‌ش كرد، خەڵکی غەززە خەریکە لە برسان دەمرن، بۆیە دەبێت یارمەتییان بدەن و خواردنییان بۆ دابین بکەن. هەروەها گوتیشی: حەماس پرۆسەکەی قورس کردووە، چونکە هەموو خواردنەکان بۆ خۆی دەبات.
سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی کردەوه، حەماس زۆر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ خەڵکی غەززە دەکات، دەبێت ئەو خەڵکە لە ژێر دەستی ئەو گرووپە ڕزگار بکەن.
لە 2ـی ئاداری 2025، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیڵ و حەماس، هەموو دەروازەکانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ڕووی بارهەڵگری هاوکارییەکان داخران.
هاوکات ڕێکخراوەی نەته‌وە یەکگرتووەکان چەندین جار ڕاپۆرت لە بارەی دۆخی خراپی غەززە بڵاو کردووەتەوە و هۆشداریشی داوە خواردن لە کەرتی غەززە خەریکە کۆتایی دێت و هەموو کۆگاکان خواردنیان تێیدا نامێنێت.