گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24: عێراق بەدوای جێگرەوەی وزەی ئێراندا دەگەڕێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، عێراق لە ھەوڵدایە لە وڵاتانی دیکەوە کارەبا دابین بکات؛ ده‌شڵێت، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە.

سێشه‌ممه‌، 6ـی ئایاری 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا تایبه‌ت به كوردستان24‌ ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی کارەبا لە ئێرانەوە کۆتایی ھاتووە.

تامی بروس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حکوومەتی عێراق دەیەوێت کارەبا لە غازەوە بەرھەم بھێنێت و بەدوای جێگرەوەی وزەی ئێراندا دەگەڕێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا گوتیشی، عێراق لە ھەوڵدایە لە وڵاتانی دیکەوە کارەبا دابین بکات. ڕوونیشی كرده‌وه‌، ھەوڵەکانی عێراق لە بەرژەوەندیی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە.

بروس هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی عێراق پشت بە ئێران نەبەستێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment