هیندستان هێرشی کردە سەر پاکستان

هیندستان شەڕی دژی پاکستان ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی سوپای پاکستان، بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس کوژراون و 12ـی دیکەش برینداربوون.

سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، سوپای هیندستان ڕایگەیاند:  نۆ پێگەمان لە خاکی پاکستان بۆردومان کرد، ئۆپەڕاسیۆنەکە بۆ بە ئامانجکردنی ژێرخانی تیرۆرە .

سوپای پاکستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، هیچ فڕۆکەیەکی هیندستان سنووری نەبەزاندووە و  وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە ، بەهۆی هێرشەکەی هیندستانەوە سێ کوژراون و 12ی دیکەش برینداربوون

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، بۆردومانەکە بۆ ناوچە کشمیر بووە، لەگەڵ بۆردومانەکە کارەبای شارەکەش پچڕاوە.

گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان دوای هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025 هات، کە چەکداران لە پاهالگام، لە کشمیر 26 کەسیان کوشت، کە ئەو ناوچەیە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوە دەبرێت. بەلام هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی هێرشەکەی نەخستە ئەستۆی خۆی؛ هەرچەند نیودەلهی، ئیسلامی ئابادی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئەو لە پشت هێرشەکەوەیە.

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment