فڕۆکەیەکی جەنگی دیکەی ئەمەریکا لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترومان کەوتە خوارەوە

دوو بەرپرسی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی دیکەی ئەمەریکا لە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ترومان کەوتە خوارەوە و پێش کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەوانە بە پەرەشوت خۆیان هەڵداوە.
دوو بەرپرسی ئەمەریکا ڕایانگەیەند "فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکی ئێف 18 لە دەریای سووردا، دوای ئەوەی لە ڕێڕەوی فڕینی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری هاری ئێس ترومان دوورکەوتەوە، کەتە خوارەوە، ئەمەش دووەم ڕووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا.
ئەو دوو بەرپرسە ئاماژەیان بەوەش کرد، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکە هەڵگرەکە نەیتوانیوە وەک پێویست بوەستێت و پێش ئەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە ناو ئاوەوە، فڕۆکەوانەکان خۆیان هەڵداوە و بە هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری ڕزگارکراون.
هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی دیکە لە هەمان کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن، کەوتە ناو دەریاوە. هەروەها تێچووی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە و ئەم جۆرە ڕووداوانەش دەگمەنن. لێکۆڵینەوەش لەو دوو ڕووداوە لە ماوەیەکی ئاوا کورتدا بەردەوامە.