پێشبینی دەکرێت تا 2026 نزیكه‌ی 300 شه‌پۆلی خۆڵبارین عێراق بگرنەوە
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینانه‌ی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، رۆژانه نزیکەی ملیۆنێك دۆلار زیان به ئابووری، ژینگه و ته‌ندروستیی عێراق دەگات.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ژینگه هۆشداری له‌و شه‌پۆله ترسناناكه‌ی خۆڵبارین ده‌دات كه به‌رده‌وام ڕوو له عێراق ده‌كەن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن تا ساڵی 2026 نزیكه‌ی 300 شه‌پۆلی خۆڵبارین له عێراق ڕووبدەن. داوا ده‌كرێت حكوومه‌ت رێوشوێنی به‌په‌له بۆ كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوان له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها بواری ئابووری، ژێرخانه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی خۆڵبارین له عێراق، ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز كه تایبه‌تمه‌نده به كاروباری ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وار ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌و خۆڵبارینانه‌ی ڕوو له عێراق ده‌كات مه‌زه‌نده ده‌كرێت رۆژانه زیانی ملیۆنێك دۆلاری هه‌بێت، چونكه خۆڵبارین یه‌كێكه له ئاڵنگارییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتووانی عێراق، كه به‌هۆیه‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه زیاد ده‌كات.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زیانێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ئه‌وه‌یه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینینه‌وه ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ زیاد ده‌بن. هه‌روه‌ها كیڵگه كشتوكاڵییه‌كان، ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كانیش زیانێكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵ، فه‌رمانگه‌كان و شوشتنی ئۆتۆمبێل ئاوێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌چێت.
هاوكات، عادل موختار، پسپۆڕی كشتوكاڵ و ژینگه‌ی عێراقی ڕایگه‌یاندووه، خۆڵبارین كاریگه‌ری مه‌ترسیدار و گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی و ئابووری هه‌یه، حكوومه‌ته‌كانی عێراق به‌جدی كاریان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه نه‌كردووه. ناوبراو ده‌ڵێت: رێژه‌ی به‌بیابانبوون له عێراق له ماوه‌كانی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادبووه، هه‌روه‌ها به‌شی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون گۆڕاون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، بۆیه رێگری له‌م مه‌ترسییه نه‌كرێت ئه‌وكات له‌ساڵانی داهاتوودا زیانه ژینگه‌یی، ته‌ندروستی و ئابوورییه‌كان زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.