ڕۆیتەرز: واشنتن بۆ مەبەستی به‌ڕێوه‌بردنی غەززە په‌نا ده‌باته به‌ر كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی
ئاژانسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پلانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتیی بۆ غه‌ززه هه‌یه؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌ته‌كه تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بێت، كه كه‌رته‌كه له چه‌ك داده‌ماڵرێت.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پلانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتیی بۆ غه‌ززه هه‌یه و به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، واشنتن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه په‌نا ده‌باته به‌ر كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م حكوومه‌ته كاتییه تاوه‌كوو كه‌رته‌كه له چه‌ك داده‌ماڵرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆیته‌رز گوتووشیه‌تی، حكوومه‌ته‌كه كاتییه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له خۆ ناگرێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌م باره‌وه له قۆناغی گفتوگۆی سه‌ره‌تاییدان، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه لەوبارەوە ڕێكبكه‌ون.
