محەممەدی حاجی مەحموود: بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ کورد ڕێککەوێت

سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستان دەڵێت: دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت زیانی بۆ هەموو لایەک دەبێت و پێویستە بەزوویی کابینەی نوێ پێک بهێنرێت.

چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025، محەمەدی حاجی مەحموود لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان 24 لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگەیاند: هیوادارین پێکهێنانی حکوومەت نەکەوێتە دوای پەرلەمانی عێراق، چونکە دواکەوتنی زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.

محەمەدی حاجی مەحموود، ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە کورد، بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەکان، بە یەکەوە و بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق بکات.

سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستان، باسی لەوەش کرد "بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ کورد ڕێککەوێت."

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment