شێخولئیسلامی: له عێراق، زمان وه‌كوو سه‌رچاوه و سامان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت

لە ئەکادیمیای کوردی پانێڵێك له باره‌ی زمانەوە به‌ڕێوه چوو و تێیدا ئاماژه به‌وه كرا، مافی زمانی، سێ ماف له خۆ ده‌گرێت كه یه‌كێكیان بریتییه له‌وه‌ی خوێندن به زمانی دایك بخوێندرێت.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئەکادیمیای کوردی پانێڵێكی به ناونیشانی "سیاسەتی زمانی بۆ سەردەمی فرەزمانی و کولتووری جیاواز" بۆ د. جەعفەر شێخولئیسلامی، پرۆفسۆری زمان‌ناسی و وتارناسی لە زانکۆی کارلتۆن له شاری ئۆتاوا لە کەنەدا به‌ڕێوه برد، كه شێخولئیسلامی تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مافی زمانی، سێ مافی له خۆ گرتووه، یه‌كه‌میان خوێندن به زمانی زگماك بێ، دووه‌میان مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زمانی ده‌سه‌ڵات (فیدراڵ) و سێیه‌میشیان مافی فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
شێخولئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو شاره‌زاكانی زمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خوێندن ده‌بێت به زمانی زگماك بێت، چونكه هه‌ر زمانێك له‌نێو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا نه‌بێت، زوو ده‌توێته‌وه.
جەعفەر شێخولئیسلامی باسی له‌وه‌ش كرد، زمان و په‌روه‌رده زۆر له یه‌كدی نزیكن و ته‌واوكه‌ری یه‌كدین. گوتیشی، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا چه‌ند جار داوای لێبوردنی له خه‌ڵكانی خۆجێیی كردووه كه زمانه جیاوازه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون و توانه‌وه بووه‌ته‌وه و ئێستا به بلیۆنان دۆلار قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه، چونكه نه‌یانتوانیوه له‌نێو پرۆسه‌ی خوێندندا به زمانی دایك بخوێنن.
ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی زمان گوتیشی، زمان له عێراق تاوه‌كوو ئێستا وه‌كوو سه‌رچاوه و سامان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بووایه، ده‌بوو په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان له په‌رله‌مانی عێراق به زمانی كوردی قسه‌یان بكردایه، ئه‌گه‌رنا حكوومه‌ت بودجه‌ی بۆ وه‌رگێڕی شاره‌زای زمان ته‌رخان بكردایه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ وه‌رگێڕان بكات، كه كه‌نه‌دا له‌م بواره‌دا دوای ئه‌و "زمانكوژییه‌ی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه خۆجێییه‌كان كردوویەتی" زۆر پێشكه‌وتوو بووه.