ترەمپ: سبەینێ زانیاری لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕادەگەیەنین

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سبەینێ زانیاری لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بڵاو دەکەینەوە.

چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا، گوتی: لەگەڵ حووسییەکان ئەنجامێکی باشمان بەدەست هێناوە و ڕێز لە بەڵێنەکانیان دەگرین کە گوتوویانە هێرش ناکەینەوە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، هەر چەندە گورزی زۆر توندمان لە حووسییەکان داوە، بەڵام ئەوانیش خۆڕاگر بوون بەرانبەر بە سزاکانمان و ورەیەکی زۆر بەرزیان نیشان داوە.

لەبارەی دۆخی غەززەوە ترەمپ، ڕایگەیاند: سبەینێ زانیاری لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بڵاو دەکەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، باسی لە ملانێکانی نێوان هیندستان و پاکستان کرد و گوتی: داوای کۆتاییهێنان بە ململانێکانی نێوانیان دەکەم، هاوکات ئامادەم هاوکاری هەردوولا لەپێناو ڕێککەوتنیان.