ئەحمەد شەرع: دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین

سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه له هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، له رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا و تێكچوونی ئاسایشیی ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیل له سووریا ڕه‌مه‌كییه و چه‌ند جارێكیش به ڕاشكاوی پێیان ڕاگه‌یاندووه، دیمه‌شق پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ـن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، ئیمارات كه‌ناڵێكی نهێنیی له نێوان ئیسرائیل و سووریا دامه‌زراندووه و نێوه‌ندگیریی له نێوانیاندا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، دانوستانه‌كان له نێوان ته‌لئه‌ڤیڤ و دیمه‌شق ناڕاسته‌وخۆن و تایبه‌تن به پرسه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان و بونیاتنانی متمانه له نێوان هه‌ردوو وڵات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمییان نییه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی ئیمارات دایمه‌زراندووه، ته‌نیا ئه‌ركی بریتییه له دۆسیه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له سووریاوه نییه.
یەکشەممە 13ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن عەبدوڵلا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێ کرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری لەگەڵ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.