موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرانی: لەکاتی وتارداندا لێم نزیک مەبنەوە

موقتەدا سەدر، داوا لە لایەنگرانی دەکات لە پیناو سەلامەتیی خۆیاندا کاتێک وتار دەدات، لە سەکۆی وتاردانەکەی نزیک نەبنەوە.

پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، محەممەد ساڵح عێراقی، وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' لە زاری سەدرەوە نووسیویەتی "کاتێک گوێم لە خەڵک دەبێت هێرش دەکەنە سەرم، بۆ ساتێکیش گرنگی پێ نادەم. هاواریان نیشانەی بێزارییانە، بێزاریی گەندەڵانیش دڵخۆشم دەکات."

سەدر دەشڵێت، ئەوەی وای لێم کرد بنووسم، هێرشکردنە سەر بنکە جەماوەرییە گەورە و دڵسۆزەکەیە، کە ئەرکی ئایینی و مرۆیی منە بەرگریان لێ بکەم.

ئاماژەی بەوەش دا، لە هەموو گردبوونەوەیەکی گشتیدا، بیر لە خراپترین سیناریۆ دەکەمەوە، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە لایەنی ئەمنیەوە هەیە.

موقتەدا سەدر گوتیشی:  لەخۆم ناترسم، چونکە لەو کاتەوەی ئەرکەکەم لە ئەستۆ گرتووە، من عاشقی شەهیدبوونم.

سەدر دەڵێت: هۆشداریم داوەتە دەوروبەرم کە لە سەکۆی وتاردان نزیک نەبنەوە، نەوەک لەکاتی هێرشکردنە سەرم، زیان بە ئەوان و ئێوەش بگەیەنێ.

 

 

 
 
Fly Erbil Advertisment