کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8 -5 -2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێک ناوچەشدا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەشی سبەینێ هەینی، 9-5-2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
مەوداى بینین / ( 8 – 10) کم دەبێت.
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی