سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: تره‌مپ له ناتانیاهۆ بێ‌ئومێد بووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بێ‌ئومێد بووه؛ ده‌شڵێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسرائیل هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.
پێنجشه‌ممه، 8ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گوتی: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تا دێت هه‌ست به بێئومێدی زیاتر ده‌كات به‌رانبه‌ر به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بۆیه بڕیاری داوه به‌بێ پرس و هه‌ماهه‌نگی و گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونه‌كانی ناتانیاهۆ، جووڵه ستراتیژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ بكات.
به پێی ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیوم"، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و ناتانیاهۆ ئاڵۆزییان تێ كه‌وتووه. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، تره‌مپ چیتر ئاماده نییه چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل بكات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، بۆیه بڕیاری داوه تاكلایه‌نانه ده‌سته‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
به پێی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ستی به‌وه كردووه، ناتانیاهۆ سستی له بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات كه پێویسته ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ دۆسیه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.