حوسێن سەلامی: دەرگای دۆزەخ بە ڕووی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکەینەوە

حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات و ده‌شڵێت، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان نابن.

پێنجشه‌ممه‌، 8ـی ئایاری 2025، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ گوتارێكدا له‌ ساڵیادی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی پێشووی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاری گه‌مژانه‌ به‌رانبه‌ر ئێران بكه‌ن، دۆزه‌خ به‌ ڕوویاندا ده‌كه‌نه‌وه‌.

حوسێن سەلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن تاران له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران گوتووشیه‌تی، ئیسرائیل به‌رگه‌ی مووشێكی یه‌مه‌نی نه‌گرتووه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌ ئامانج گرت، چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو مووشه‌كه‌ی ئێران ده‌گرێت.

سەلامی ده‌شڵێت، ئیسرائیل پاڵ به‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌نێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت شه‌ڕێكی له‌م شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واتا دۆڕان. 

پێنجشه‌ممه‌، 8ـی ئایاری 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دا لە پشتیوانی ئێران بۆ حووسییەکان لە بواری دارایی و پڕچەککردن. گوتی: من سەرکردایەتیی ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە پارە و چەک بۆ حووسییەکان ئاراستە دەکەن، ئەوەی بەرانبەر حووسییەکان کردمان بەرانبەر ئێرانیش دەیکەین. گوتیشی، سەردەمی بریکاری کۆتایی هاتووە، ئێستا بەرەی خراپەکاری داڕماوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەوەی ئیسرائیل بەرانبەر حووسییەکانی کردی، بەرابنره‌ ئێرانیش دەیکات." 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، ئیسرائیل توانای بەرگریی لە خۆی هەیە، بەرانبەر بە هەر هەڕەشەیەک و هەر دوژمنێک دەوەستێتەوە. هاوكات گوتی، ئەوەی لە بەیرووت بەرانبەر حزبوڵلا، حەماس لە غەززە، ئەسەد لە دیمەشق و حووسییەکان لە یەمەن کردیان لە تارانیش دەیکەین.

 
Fly Erbil Advertisment