ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆستی ئەمەریکی بووە پاپای ڤاتیکان

ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، بە پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و بە ڕەچەڵەک ئەمەریکییە و تەمەنی 69 ساڵە.

پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، ڤاتیکان ڕایگەیاند: ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆس، بووە یەکەم پاپای بە ڕەچەڵەک ئەمەریکی و نازناوی لیۆی چواردەیەمە.

پاپە نوێیەکە لە ساڵی 1955 شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئێلینۆیسی ئەمەریکا لەدایک بووە و تەمەنی 69 ساڵە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان پاپا نوێیەکە، یاریدەدەرێکی نزیکی پاپای کۆچکردوو فرانسیس بووە. هەروەها پاپای نوێ لە ڤاتیکان وەک کەسایەتییەکی میانڕەو ناسراوە کە توانای لێکنزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکانی هەیە.