پوتن: پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین دژی هیچ کەسێک نییە

سەرۆکی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین سوودی بۆ هەردوولا هەیە و دژی هیچ کەس و وڵاتێک نییە.
پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، پێشوازیی لە شی جین پینگ، هاوتا چینییەکەی کرد.
سەرۆکی ڕووسیا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پەکین بۆ بەرژەوەندیی گەلی هەردوو وڵات پەرە پێدەدەین نەک دژی هیچ کەسێک.
هەورەها پتون سوپاسی شی جین پینگی کرد کە سەردانی ڕووسیای کردووە، بە هاوڕێیەکی ئازیز ناوی هێنا.
سەرۆکی ڕووسیا، پێشوازیی لە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای چینی بۆ وڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ سەرۆکی چین ژمارەیەک ڕێککەوتنی بازرگانیمان واژۆ کرد.
لای خۆیەوە شی جین پینگ، سەرۆکی چین پاڵپشتی پەکینی بۆ مۆسکۆ دووپات کردەوە، لەوەی وڵاتهكهی له پاڵ ڕووسیا دهوهستێتهوه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی "خۆسهپاندن لەسەر بنەمای ههژموون و باڵادەستی".
گوتیشی: چین و ڕووسیا لهسهر ئاستی كاروباری نێودهوڵهتیی پارێزگاری له ههماههنگی و هاریكاریی پتهوی نێوانیان دهكهن.
سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەش کرد، متمانەی سیاسی نێوان چین و ڕووسیا قووڵتر دەبێتەوە و پەیوەندییەکانیش بۆ هاوکاریی کردەیی پتەوتر دەبن.
هەروەها شی جین پینگ، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ "کارکردن لەگەڵ ڕووسیا بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و کارکردنی سیستەمی بازرگانی فرەلایەنی جیهانی".
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئێستا پەیوەندییەکانی چین و ڕووسیا بەهێزترن و متمانە لەنێوانیان زیاترە.