لە پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژەیاسا چارەنووسیان نادیارە
130 پرۆژەیاسا هێشتا لە پەرلەمانی عێراق ماون و چارەنووسیان یەکلای نەکراونەتەوە.
ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند "پەرلەمان بەدەست دواخستنی کارەکانی و لاوازی ڕۆڵەکەیەوە گیرۆدە بووە، لەم خولەدا هێشتا 130 پرۆژەیاسا لەسەر ڕەفەکانی پەرلەمان ماون و چارەنووسیان یەکلایی نەکراونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەم خولەی پەرلەمان توانیویەتی تەنیا دوو لە وەزیرەکان بانگهێشت بکات، لەکاتێکدا حەوت بەرنامەی دیکە هەیە بۆ بانگهێشت کردنی بەرپرسانی باڵای حکوومەت بەڵام ڕێگری سیاسی بەربەستی سەرەکیانە.