لە پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژەیاسا چارەنووسیان نادیارە

130 پرۆژەیاسا هێشتا لە پەرلەمانی عێراق ماون و چارەنووسیان یەکلای نەکراونەتەوە.

ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند "پەرلەمان بەدەست دواخستنی کارەکانی و لاوازی ڕۆڵەکەیەوە گیرۆدە بووە، لەم خولەدا هێشتا 130 پرۆژەیاسا لەسەر ڕەفەکانی پەرلەمان ماون و چارەنووسیان یەکلایی نەکراونەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەم خولەی پەرلەمان توانیویەتی تەنیا دوو لە وەزیرەکان بانگهێشت بکات، لەکاتێکدا حەوت بەرنامەی دیکە هەیە بۆ  بانگهێشت کردنی بەرپرسانی باڵای حکوومەت بەڵام ڕێگری سیاسی بەربەستی سەرەکیانە.