مەغریب.. بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک چوار کەس گیانیان لەدەست دا

داڕمانی باڵەخانەیەک لە مەغریب(ئەرشیف)
داڕمانی باڵەخانەیەک لە مەغریب(ئەرشیف)

لە شاری فاس لە باکوری مەغریب باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون داڕما و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئایاری 2025، میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لەشاری فاس چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیای مەغریب ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە حەفت کەس و تیمەکانی فریاگوزاری سەرجەمیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە.

لە چەند ساڵی رابردوو وەزارەتی پلاندانانی ئەو وڵاتە پڵانی گەورەبوونی شارەکە و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند تاوەکوو ساڵی 2030، ئاماژە بەوەش کراوە ژمارەیەکی زۆری باڵەخانە لەو وڵاتە مەترسی ڕووخانیان لەسەرە.

داڕمانی خانووە کۆنەکان لە مەغریب یەکەم جار نییە، بەڵکو چەند جارێکە باڵەخانە و خانووەکانی دادەڕمێن بەتایبەتی لەکاتی لافاو و چەند جارێکیش بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.

 
 
Fly Erbil Advertisment