فه‌ره‌نسا و پۆڵه‌ندا ڕێككه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا واژۆ كرد

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا ڕێككه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ ده‌كه‌ن؛ ئامانجی ڕێككه‌وتننامه‌كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا.
هه‌ینی، 9ـی ئایاری 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و دۆناڵد توسك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا ڕێككه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی و به‌هێزكردنی هاریكارییان له نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ كرد.
به گوێره‌ی مێدیای فه‌ره‌نسی، واژۆكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی ڕۆڵی پۆڵه‌ندایه له ئه‌ورووپا به تایبه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا.
ڕێككه‌وتننامه‌كه هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كانی دیكه‌ی فه‌ره‌نسایه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و ئیسپانیا.