هاووڵاتییه‌كی سویدی – ئێرانی له زیندان تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و هاوژینه‌كه‌شی داوای فریاكه‌وتنی ده‌كات

هاووڵاتییه‌كی سویدی - ئێرانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، له زیندان تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه.
هه‌ینی، 9ـی ئایاری 2025، وی‌دا میهران میا، هاوژینی ئه‌حمه‌د ڕه‌زا جه‌لالی، هاووڵاتیی سویدی – ئێرانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، له‌نێو زینداندا تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و ژیانی كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی.
دادگای ئێران ساڵی 2017 به تۆمه‌تی سیخوڕی، سزای له سێداره‌كانی بۆ ئه‌حمه‌د ڕه‌زا جه‌لالی ده‌كرد. پێشتریش حكوومه‌تی سوید له ساڵی 2016 ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێدا بوو دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌مان ساڵ گه‌ڕابووه‌وه ئێران و له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كرابوو.
وی‌دا میهران میا هاوكات گوتووشیه‌تی، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا جه‌لالی بۆ به‌شی چاره‌سه‌ری گرتووخانه‌ی ئه‌وین گواستراوه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندووه، تاوه‌كوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناتوانێت پزیشكی پسپۆر ببینێت.
وی‌دا میهران میا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له مه‌ترسیدایه و پێویسته په‌له له چاره‌كردنی بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له حكوومه‌تی سوید كرد هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ ئازادكردنی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له ئاداری ئه‌م ساڵدا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له سوید كرد و داوای كرد ده‌ستبه‌جێ جه‌لالی ئازاد بكات و ڕێگه‌ی پێ بدات چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.