حووسییەکان: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن

گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو هێرشی جیاوازمان کردووەتە سەر ئیسرائیل. جەختی لەوەش کردەوە، لە هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتەکە بەردەوام دەبن.
هەینی 9ـی ئایاری 2025، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، یەکشەممەی ڕابردوو بە مووشەکی بالیستی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیلمان بە ئامانج گرت و، سیسته‌می دژه مووشه‌كی وڵاتەکە له ڕێگه‌گرتن له‌و مووشه‌كه‌مان شكستی خوارد و به ملیۆنان ئیسرائیلی په‌نایان برده به‌ر ژێرزه‌مینه‌كان و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێكیش گه‌شتی ئاسمانی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ستا.
باسی لەوە کرد، ئەمڕۆش بە درۆنێکی جۆری یافا هێرشمان کردە سەر گەڕەکی یافا لە تەلئەڤیڤ، هەروەها هێزه‌كانمان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه هێشتا پابه‌ندیی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن بۆ فه‌ڵه‌ستین نه‌بوون، وه‌ك كۆمپانیاكانی دیكه به زووترین كات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
گوتیشی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ خاكی فەڵه‌ستین و تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ریای سوور و عه‌ره‌به‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆ پشتیوانیكردن له‌و بڕیاره به‌رده‌وامن، تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر غه‌ززه ده‌هێندرێت و گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ش هه‌ڵده‌گیرێت.
لە 18ـی ئاداری ئەم ساڵەوە دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرتی غەززە دەستی پێ کردەوە، حووسییەکانی یەمەن 18 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.