پەرلەمانتارێک: ئەم خولەی پەرلەمان هاوشێوەی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڕژێمی به‌عسە
ڕائید مالیكی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عێراق هێرشی توندی کردە سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و به هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی پێش ساڵی 2003 ناوی برد.
مالیكی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، زیاتر له 40 پرۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه، به‌ڵام کۆبوونەوەکان هەر جارە و بە بیانووەیەک په‌ك خراون.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیە، "په‌رله‌مان لە ژێر ئیدارەی هاوپەیمانیی (ئیدارەی دەوڵەت)ـدا، وەک ئەنجوومەنی نیشتمانیی سەردەمی ڕژێمی پێشوو وایه. ئەوەی دۆخەکەی خراپتر کردووە، دەستوەردانی حکوومەتە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمان هەبووە، حکوومەت نوێنەری لە ناو پەرلەماندا داناوه و کارنامەکەی جێبەجێ دەکەن."
پێشتریش ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو: ئەم خولەی پەرلەمان توانیویەتی تەنیا دوو لە وەزیرەکان بانگهێشت بکات، لەکاتێکدا حەوت بەرنامەی دیکە هەیە بۆ بانگهێشت کردنی بەرپرسانی باڵای حکوومەت، بەڵام ڕێگریی سیاسی بەربەستی سەرەکییانە.