ئیسرائیل كۆگایه‌كی ڕێكخراوی ئۆنروای بۆردومان كرد
بەگوێرەی ئاژانسێک، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کۆگایەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆردومان کردووە کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.
شەممە 10ـی ئایاری 2025، ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كۆگایه‌كی ڕێكخراوی ئۆنروای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له ناوچه‌ی جه‌بالیا مووشه‌ك باران كردووه.
بوگوێرەی ئاژانسەکە، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش لەوبارەیەوە ڕایگه‌یاندوە، بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکوو ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی گه‌یشتووه‌ته 52 هه‌زار و 760 كه‌س، هاوکات 119 هه‌زار و 264 كه‌سی دیکەش بریندار بوون.