حیکمەت هیجری: ئیسرائیل دوژمنی ئێمە نییە و پێویستمان بە هاوکاریی وڵاتەکەیە

حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحی درووزەکانی سووریا
حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحی درووزەکانی سووریا

ڕێبەری ڕۆحی درووزەکانی سووریا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی خۆیان لە حکوومەتی نوێی سووریا، بە ناچاری پێویستیان بە هاوکاریی ئیسرائیلە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ واشنت پۆست، حیکمەت هیجری، ڕێبەری ڕۆحی درووزەکانی سووریا، گوتی: دوروزەکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە قەیرانێکی سەختی سیاسیدان و بۆ چارەی ئەو کێشەیەش پێویستییان بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە.

هیجری گوتیشی: هەرچەندە دەسەڵاتی پێشووی سووریا لەژێر ناوی بەرەی مقاوەمە بۆ چەندین دەیە ئیسرائیلی وەکو دوژمن ناساندبوو، بەڵام بەلای درووزەکانی سووریاوە، ئیسرائیل دوژمن نییە. 

ئاماژەشی دا، لەبەر ئەوەی حکوومەتی نوێی سووریا دوودڵن و لە داهاتووی خۆیان دەترسن، بۆیە هاوکارییە دەرەکییەکان قبووڵ دەکەن.

رێبەری درووزەکانی سووریا باس لەوەش کرد، هەرچەندە ئیسرائیل ئەوەی لە سووریا دەیکات بۆ بەرژەوەندیی خۆیەتی نەک درووزەکان، بەڵام درووزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و پاراستنی خۆیان بە ناچاری پێوستییان بە هاوکاری ئیسرائیلە.

هاوکات ڕێبەری ڕۆحی درووزەکانی سووریا دووپاتی کردەوە، ئەوان متمانەیان بە دەسەڵاتی نوێی سووریا نییە.

 
 
Fly Erbil Advertisment