توێژینه‌وه‌یه‌ك: كه‌می جووڵه‌ی ڕۆژانه یه‌كسانه به جگه‌ره‌کێشان

جووڵه و وه‌رزش گرنگیی زۆریان بۆ ژیانی مرۆڤ و پاراستنی له نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه؛ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌مه پشڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
ستیڤان ویلیامز، پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی له ناوه‌ندیی لانگۆنی پزیشكی له زانكۆی نیویۆرك توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی له باره‌ی پسپۆرییه‌كه‌ی كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جووڵه و وه‌رزش گرنگیی زۆریان بۆ ژیانی مرۆڤ و پاراستنی له نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی دڵ هه‌یه.
ستیڤان ویلیامز جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه‌می جووڵه و وه‌رزش نه‌كردن مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن. گوتووشیه‌تی، وه‌ستان له‌سه‌ر پێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناته‌ندروسته و به چالاكییه‌كی جه‌سته‌ی دانانرێت.
ویلیامز هۆشداریشی داوه و ده‌ڵێت، كه‌می جووڵه‌ی ڕۆژانه، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه یه‌كسانه به كێشانی جگه‌ره. گوتووشیه‌تی، جووڵه و چالاكی ڕۆژانه كۆنترۆڵی كێشی زیاده و فشاری خوێن ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی باشبوونی ته‌ندروستی دڵ و ئێسكه‌كان.