كه‌مخه‌وی و جگه‌ره‌كێشان دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی گورچیله

گورچیله یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ره گرنگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام كۆمه‌ڵیك هۆكار و خوو هه‌یه، كه به‌رده‌وام له لایه‌ن مرۆڤه‌وه دووباره ده‌بنه‌وه، زیانی ته‌ندروستیی پێ ده‌گه‌یه‌نن.
خوێ، كه‌مخواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو، حه‌بی ئازارشكێن، زێده‌ڕۆیی له خواردنی پرۆتین، ژه‌مه خێراكان و خواردنی قووتوو، جگه‌كێشان و كه‌مخوی له سه‌ره‌كیترین و هۆكار و ئه‌و خووانه‌ن كه ڕاهاتن له‌سه‌ریان، زیانێكی زۆر به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
پزیشكانی پسپۆر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، خوێ یه‌كێكه له مادده زیانبه‌خشه‌كان و زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی، زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، كه ئه‌مه‌ش گورچیله ماندوو ده‌كات.
كه‌مخواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی تێكچوون و له‌كاركه‌وتنی گورچیله، چونكه نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو، وا ده‌كات لم دروست ببێت و سووتانه‌وه و هه‌وكردن ڕوو بدات و له كۆتاییشدا به‌رد دروست ببێت، بۆیه پێویسته ڕۆژانه 8 بۆ 12 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه.
به‌كارهێنانی حه‌بی ئازارشكێن، یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی زیانگه‌یاندن به گورچیله، چونكه حه‌بی ئازارشكێن، ڕێگری له چوونی بڕی پێویستی خوێن ده‌كات بۆ گورچیله و به‌پێی تێپه‌ڕینی كاتیش ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گورچیله.
هه‌روه‌ها زێده‌ڕۆیی له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پرۆتینیان زۆره، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت. گۆشتی سوور، یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی زیانگه‌یاندن به گورچیله.
هاوكات خواردنی له قووتوونراو و ژه‌مه خێراكان به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌یان چه‌و و سوێرن به هه‌مان شێوه زیانی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گورچیله هه‌یه، كه باشتر وایه له بری ئه‌وه، سه‌وزه و میوه و خواردنی تازه كه له ماڵه‌وه دروست ده‌كرێت، بخورێت.
جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زیانگه‌یاندن به گورچیله و ڕیشاڵه‌كانی تێك ده‌شكێنێت و له‌ناویان ده‌بات و زۆر ماندوویان ده‌كات.
كه‌مخه‌وی و خه‌وی خراپ زیانێكی زۆر گه‌وره به گورچیله ده‌گه‌یه‌نن، چونكه گورچیله پێویستی به بڕی خه‌وی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی نوێ بكاته‌وه و ئه‌ركه‌كانی به باشی جێبه‌جێ بكات و كه‌مخه‌وی و خه‌وی خراپ به‌تایبه‌تی له شه‌وان، هۆكارن بۆ تێكچوونی گورچیله تا به ئه‌ندازه‌ی وشكبوون و له‌ناوچوون ده‌گات.