لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق: ڤه‌یپ بۆمبی ژه‌هراوییە

ئه‌ندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین؛ هاوكات ده‌ڵێت، عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن.
شه‌ممه، 10ـی ئایاری 2025، زه‌ینه‌ب مووسه‌وی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق گوتی، ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆمبی ژه‌هراوین و بە تامی سروشتی ڕووپۆشکراون.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لیژنەكه‌یان دەنگی بە پێشنیازیی قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی به شێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دا و پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤه‌یپ کاریگەریی لەسەر سیستەمی هەناسەدان هەیە و توانای هه‌یه مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە زیاد دەکات.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، عێراقییەکان ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، جگەرە ئەلیکترۆنیەکان هاندەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرن.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق دیارترین بڕگه‌كانی ڕه‌شنووسی یاسای جگه‌ره‌ی ئاشكرا كرد و جەختی کردەوە، یاساکە هاوردە و جگه‌ره‌كێشان ڕێک دەخات و دەستبەجێ سزا بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
ماجید شنگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاساکە جگەرەکێشان و نێرگەلە و جگه‌ره و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ) لەناو دامودەزگاکانی حکوومەت قەدەغە دەکات و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، به بڕی 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
شنگالی باسی له‌وه‌ش كردبوو، ماددەیەک لە یاساکەدا هه‌یه کە داوا دەکات هەموو بەرهەمە هاوردەکراوەکانی جگەرە و تووتن بە ئەلیکترۆنیشەوە ستیكه‌ریان لەسەر بدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی بە شێوەیەکی یاسایی هاوردە دەکرێن و هەروەها باجی فرۆشتنیان بەسەردا سەپێنراوە.