له سنووری سۆران ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه
(505) كه‌س وه‌ك توشبووی كۆرۆنای نوێ له سۆران و رواندز تۆماركراون
K24 - سۆران:
رۆژ له دوای رۆژ دۆخی قه‌زای سۆران خراپتر ده‌بێت. ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌ڵكشاندایە. به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندرووستیی ناوچه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن؛ چونكە قه‌زای سۆران لە ریزبه‌ندیدا له‌سه‌رووی قه‌زاكانی دیكه‌ی هه‌ولێر دێت له رووی زۆری ژماره‌ی توشبووان بە كۆرۆنا. تا ئێستا 505 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.
خراپی دۆخی سۆران لەخێرا تەشەنەسەندنی كۆرۆنا، یەکەی ئیداری ناوچەكەی ناچاركرد دانیشتنێكی خێرا ئەنجامبدەن لەگەڵ کەرتی تەندرووستی بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی خێرا بە مەبەستی خاوکردنەوەی هەڵکشانی زیاتری تووشبوانی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا.
ئه‌و نموونه پشكنینانه‌ی كۆرۆنا، كە رۆژانه وه‌رده‌گیرێن نیوه‌یان پۆزه‌تیڤن و به‌شی زۆریشیان نیشانه‌یان هه‌یه و پێویستییان به چاودێری ته‌ندرووستییه، له‌و سنووره زیاتر لە 20 كارمه‌ندی ته‌ندرووستیش تووشی كۆرۆنا بوونه. ئه‌مه‌ش ترسی له دڵی به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندرووستی درووستكردووه له خراپتربوونی دۆخه‌كه.
ئاماری ته‌ندرووستی سۆران ده‌ریخست (505)كه‌س وه‌ك توشبووی كۆرۆنای نوێ له‌سۆران و رواندز تۆماركراون. به‌شی زۆری تووشبوانیش له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانن، پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی هه‌یه. تا ئێستاش (6)كه‌س به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندرووستی قه‌زاكه، سۆران له‌دۆخێكدایه، كه سه‌رووی ریزبه‌ندی قه‌زاكانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری گرتووه له زۆری ژماره‌ی توشبووان.